هەرێم نیوز
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لەو پارە دزراوانەی كه براونه‌ته ده‌ره‌وه، وەربگرنەوە و دوبارە بیخەنە خەزێنەی دەوڵەتەوە.
نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانییان زیاتر له 80 ملیۆن دۆلاری دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
لەلایەکی دیكه‌وه حه‌یده‌ر حه‌نوون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕی سێ ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی دزراویان له یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی گه‌راندووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرابكات.
حەنوون ئاماژەی بەوەش کرد، "رووبه‌ری گه‌نده‌ڵی زۆر فراوانه و كار بۆ دانانی سنوورێك ده‌كه‌ین بۆی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمە لەگەڵ گەندەڵکاران پێشبڕکێ دەکەین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارە دزراوه‌كان له ناوەوە و دەرەوەی عێراق و رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەکەین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.
كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیاران دیناری له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ عێراق راگه‌یاند، كه به رێگه‌ی قاچاغ براونه‌ته ده‌ره‌وه.