دواین هەواڵ

وەرزش‌

 02/02/2023

خەرجیە زۆرەکانی یانەکانی پریمەرلیگ پێرێز یان هەراسان کردوە

هەرێم نیوز

 کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز وتی پریمەرلیگ خولێکی سوپەرە کە لە ڕاستیدا بوونی هەیە ،پیریز ڕاستی دەکرد.

 تەنها چاوێکی خێرا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئینگلیزی، تەنها ماوەی زستانە و شتێکی ناتەندروستت بۆ دەردەکەوێت (لە ڕووی بیرکارییەوە).

 لیدز یونایتد کە لە پلەی ١٥دایە و ڕکابەری دابەزینی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەکات زیاتر لە هەموو یانەکانی لالیگا بە کۆی گشتی خەرجی کردووە، دەتوانن بیخەنە بەرچاوتان چی دەڵێم!

 خەرجکردنی لە مانگی یەکدا بۆ گرێبەستکردن لە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی و لالیگای ئیسپانی

 لالیگا: 20 ملیۆن یۆرۆ
 خولی نایابی ئینگلیزی: 763 ملیۆن یۆرۆ

 من دژی بیرۆکەی خولی سوپەرلیگم، بەڵام ئەگەر پریمەرلیگ بەم هێزە داراییە ستەمکارە بەردەوام بێت، ئەوە وا دەکات تۆپی پێ بچێتە شوێنێکی زۆر خراپ، خراپتر لەوەی کە بیرمان لێدەکردەوە لەگەڵ سەرەتای دەستپێکردنی خولی سوپەرلیگ پێرێز هەڵمەتێکی گەورەی بۆ دروستکردنی ئەو خولە دەستپێکرد و تا ئێستاش لەهەوڵەکانی بەردەوامە ،پێریز بۆ دروستکردنی خولی سوپەرلیگ پاڵپشتی حکومەتی ئیسپانیا و دادکای مەدریدی بەدەسەهێناوە

ماریۆ ڤیلا / لە ڕۆژنامەی as ئیسپانی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP