هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناوچه جیاجییاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه كۆتایی دێت، ئه‌مشه‌ویش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له‌سه‌نته‌ر شاری سلێمانی هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "له‌كاته‌كانی ئێستادا كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك كۆتایی پێدێت و ته‌نها له ناوچه‌شاخاویه‌كان به‌لاوازی به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌سنوری ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌رین و باكوری گه‌رمیان تا كاته‌كانی دره‌نگی ئه‌مشه‌و به‌لاوازی به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر كۆتایی پێدێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما له‌م ماوه كورته‌ی ماوه ئه‌گه‌ری به‌فربارین له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی كراوه ده‌بێت و رێژه‌كه‌ی زۆر نابێت".