هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم رایگه‌یاند، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه كه وڵاتی توركیا زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ به‌رنامه‌ی (ماسته‌ر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2023 راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بێت و ئاره‌زوی خوێندنی له زانكۆكانی وڵاتی توركیا هه‌بێت، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، داوكاریش له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه تاوه‌كو 20ی (شوبات/2)ی 2023 ده‌بێت بۆ سه‌رچاوه‌ی زه‌ماله‌كه:
سەردانی ئەم لینکە بکە
تێبینی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌نها پشتگیری و پرۆسێسی هه‌ردو به‌رنامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كات.
یه‌كه‌م: ماسته‌ر:
1- پێشكه‌شكار ده‌بێت هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2- پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه.
3- پێویسته پێشكه‌شكار كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له (65%) كه‌متر نه‌بێت.
4- داواكار ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
5- كاندیدی سه‌ركه‌وتو ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی دار ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
6- كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وڵاتی توركیا پشتگیری دارایی ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هیچ فایلی له‌به‌رده‌ست نیه تا كاری له‌سه‌ر بكات، بۆیه تا ده‌رچونی ئه‌نجامی زه‌ماله‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت مه‌كه‌ن.
8- كاندیدی سه‌ركه‌وتو پێویسته دۆسیه‌ی ئه‌لیكترۆنی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه پر بكاته‌وه:
سەردانی ئەم لینکە بکە
دوه‌م: دكتۆرا:
1- پێشكه‌شكار ده‌بێت هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2- پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به‌ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌بێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به‌ده‌ستهێنانی دواین بڕوانامه.
3- پێویسته پێشكه‌شكار كۆنمره‌ی ماسته‌ری له (7065%) كه‌متر نه‌بێت.
4- داواكار ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی دكتۆرا پێشكه‌ش بكات. (واتا ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
5- كاندیدی سه‌ركه‌وتو ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی دار ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت، واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
6- كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وڵاتی توركیا پشتگیری دارایی ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
7- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هیچ فایلی له‌به‌رده‌ست نیه تا كاری له‌سه‌ر بكات، بۆیه تا ده‌رچونی ئه‌نجامی زه‌ماله‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت مه‌كه‌ن.
8- كاندیدی سه‌ركه‌وتو پێویسته دۆسیه‌ی ئه‌لیكترۆنی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه پر بكاته‌وه:
سەردانی ئەم لینکە بکە
تێبینی: هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رج و ڕێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیایدا به‌رجه‌سته نه‌بێت، دواجار مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت و بڕوانامه‌كه‌ی بۆ یه‌كسان ناكرێت.