دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/02/2023

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسی هەریم رایگەیاند، پێشبینی بەردەوامی بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکان دەکرێت لەمشەودا لەگەڵ بارینی نمەباران لە سەنتەری شارەکان و سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینی بەفربارین دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان و بارانیش لە سەنتەری شارەکان بەردەوامی دەبێت.

پێشبینی ساردبوونی کەش و دروستبوونی تەمیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم.

لەبارەی کەشوهەواوە سبەینێشەوە، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەى رۆژی هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات بگۆرێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەماوەی ١٢ کاتژمێری نێوان ٩ی بەیانی بۆ ٩ی شەو زۆرترین باران لە ناحیەی بارزان باریووە کە ٢٥،٢ ملیمەتر بووە و کەمترینیش لە کەرکوک بووە کە ١،١ ملیمەتر بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP