ئا: دەریا
سهكتهی مێشك واتا گیران یاخود خوێن بەربوون لە یەکێک لە بۆریەکانی خوێنی ناو کەلەسەر ،
سهكتهی مێشك حاڵەتێکی کوتوپڕی بەربڵاوە بە سێیەم ھۆکاری مردن دادەنرێت لەدوای نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەوە و بە سەرەکترین ھۆکاری پەککەوتنی مرۆڤ دادەنرێت.
نیشانەکانی جەڵدەی مێشک ...
-لاواز بوون و نەجوڵانی لایەکی لەش
- زمان قورس بوون و قسە بزڕکاندن
- لە دەست دانی بینین بەتایبەتی یەک چاو
- ڕەتەڵ بردن و تێکچوونی هاوسهنگی لهش
- سەریەشەی توند وڕشانەوە زیاتر لە جۆری خوێن بەربووندا ھەیە
- خواربوونی لا دەم و چاو
- پەرکەم و بووانەوە
- سەرگێژخواردن و سڕبوونی پەلەکان
-لە ھۆش خۆ چوون بەتایبەت ئەگەر بەھۆی خوێن بەربوونەوە بێت یاخود جەڵدەکە بدات لە ڕەگی مێشک .
ھۆکارەکانی جەڵتەی مێشک .....
-بەرزە پەستانی خوێن
-جگەرە کێشان
-بەرزی چەورییەکانی خوێن
-نەخۆشی شەکرە
-قەڵەوی
-نەخۆشیەکانی دڵ وەک سستبوونی دڵ و ھەوکردنی زمانەکانی دڵ
-زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی مەشروبات
-بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان وەک حەپی مەنع و ھۆرمۆنان
-زیادبوونی ڕێژەی خوێن و خەستبوونەوەی.
چارەسەر:
- دەست و برد گەشتنە یەکەی فریاکەوتنی ھەناوی و داخڵ بوون لە نەخۆشخانە و یەکەی سەکتەی مێشک
- یوێنەی تیشکی تەنووری کەللە سەر و شیکاری پێویستی خوێن و ھێڵکاری دڵ
- ڕاگرتنی نیشانە ژیانیەکان بە جێگیری وەک پەستانی خوێن و لێدانەکانی دڵ و ئۆکسجین و پلەی گەرمی لەش
- چارەسەری سروشتی و دەست کردن بە ڕاھێنانەوە ، دانانی سۆندەی معیدە بۆ ئەو نەخۆشانەی توانای قووتدانیان نەماوە
- پێدانی حەپی ئەسپرین بۆ کەسانی سەکتەی خوێن مەین و ھەندێ جار دەرزی خوێن ڕوونکەرەوە ئەگەر نەخۆشەکە لە کەمتر لە ٤ کاتژمێر و نیوی یەکەمی سەکتەکەدا بێت( rt-PA ).
- نەشتەرگەری کەلەسەر لە بوونی خوێن بەربوونێکی زۆر و بەرزبونەوەی پەستانی ناو کەلەسەر یاخود خوێن بەربوون بۆ ناو پەردەکانی مێشک.
بەھیوام ھەموولایەک دووربن لەنەخۆشی و لەش ساغ بن