دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 02/02/2023

نەخۆشی و عەیبە

بەنان فاروق
نووسەر و ڕۆژنامەنووس

لە کۆمەڵگای ئێمەدا واتە لە هەرێمی کوردستان زۆربەی شتەکان و نەخۆشییەکان تا ئێستاش بە عەیبە دانرێت و وتنی و زانینی هەنێک لەوانە بە عەیبە و شەرم دادەنرێت..

نەخۆشی یەکێکە لەو شتانەی کە زۆرینەی جار بە عەیبە ناودەبرێت و نەخۆشەکە پێی شەرمە بڵێت کە نەخۆشە و نەخۆشی هەیە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لە کۆنەوە نەخۆشی بە عەیبە لە قەڵەم دراوە ، بۆ نموونە نەخۆشی دەروونی کە نەخۆشییەکی زۆر باوە لە ئێستادا و زۆرینەی خەڵکی تووشی بوون بەڵام لایان عەیبە بچن بۆ لای پزیشک و یان بە کەسێک یان هاوڕێیەکیان بڵێن کە نەخۆشن و کە ئەمەش زۆر ترسناکە و بارودۆخی کەسەکە خراپتر دەکات بەڵام لە ناچاریدا ناچن لەبەرئەوەی ترسیان هەیە خەڵکی گاڵتەیان پێبکات و بە شێت ناویان بەرێت لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستاش بە نەخۆشی دەروونی دەوترێت شێت و زۆرجار بە پزیشکەکانیش هەمان شت ئەڵێن ، و ئەڵێن گەر خۆی شێت نەبێت ناتوانێت چارەسەری شێتێک بکات و بەو هۆیەوە زۆربەی ئەو کەسانەی کە پزیشکی گشتی تەواو دەکەن کەمترینیان دەبنە پزیشکی دەروونی تاوەکو تووشی ڕەخنە و توانج نەبنەوە و نەبێتە عەیبە بۆیان ، پێویستە خەڵکی هۆشیاربکرێنەوە و چیتر نەخۆشی دەروونیان لا ئاسایی بێت وەک نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی غودە…هتد

وە هەروەها نەخۆشانی ترسناکترین و قورسترین نەخۆشی لە کوردستان و جیهانیشدا کە ڕێژەیەکی زۆر خەڵکی تووشی بوون و لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەکەی ڕووی لە زیادبوون کردووە نەخۆشی شێرپەنجەیە ، بەشێکی هەرە زۆری ئەم نەخۆشانه پێیان عەیبە کە خەڵکی پێیان بزانێت که نەخۆشن و ترسیان هەیە کە خەڵکی پێیان بزانێت و بەزەیی پێیاندا بێتەوە و نەخۆشییەکەیان بە عەیبە دابنێن و بە چاوێکی کەم سەیریان بکرێت ، بەتایبەتی نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی هێلکەدان لە ژناندا کە بە ڕێژەیەکی زۆر ژنان تووشی بوون و شێرپەنجەی مەمک زۆرترین ڕێژەی تووشبوونی هەیە لە هەموو جیهاندا و لە پیاوانیشدا شێرپەنجەی پڕۆستات زۆرترین ڕێژەی تووشبوونی هەیە لە تەواوی جیهاندا و کە زۆربەی پیاوان پێیان عەیبەیە کە خەڵکی بزانێت کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون..

بەهۆی نەخۆشییەوە هەنێک لەو کوڕ و کچانەی که دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن لەگەڵ کەسێدا کاتێک ئەزانن نەخۆشە و یان کەمئەندامە پەشیمان ئەبنەوە لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەن یانیش خێزانەکانیان ڕێگری لەوە دەکەن کە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشە و ئەبێتە عەیبە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی نەخۆشدا بکات یان عەیبەیە بۆ خێزانەکەیان و ئەبێتە عەیبە و ئابڕوویان پێی ئەچێت ، ئەمەش یەکێکی ترە لە کێشەکانی کەسانی نەخۆش..

پێویستە خەڵکی هۆشیار بکرێتەوە و چیتر بە عەیبە نەخۆشی ناو نەبات و نەخۆشانیش چیتر بە عەیبەی نەبینن تاوەکو خەڵکیش بە عەیبە وەسفیان نەکات..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP