دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/02/2023

جۆوبایدن و محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ تاوتوێی زۆر بابه‌تی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه‌ هه‌رێمی و جیهانییه‌كانیان كردووه‌.

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شه‌وی ڕابردوو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ كردووه‌.

دەشڵێت: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق دووپات كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ‌ پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.

به‌شێكی تری وتوێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو سه‌رۆك پابه‌ندبوونیان دووپات كردۆته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ جارێكی تر داعش ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌لی عێراق بكات، یاخود ببێته‌ جێی مه‌ترسی‌ بۆ ‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP