دواین هەواڵ

جیهان‌

 03/02/2023

کۆنگرێسى ئەمریکا: تاوەکو سوید و فینلەندا نەبنە ئەندامی ناتۆ ئێف ١٦ نادەینە تورکیا

هەرێم نیوز

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی جۆ بایدن دەکەن و دەڵێن کۆنگرێس رازی نابێت بە فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا، تا ئەو کاتەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پیشاندەدات.

٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە نامەیەکدا بۆ بایدن ئاماژەیان بەوەکردووە، سوید و فینلەندا ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا بەڵام تورکیاپێی وایە دەبێت سوید کاری زیاتر بکات.

راشیانگەیاندوە، تەنھا دوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا بفرۆشێت. 

ئەوەش جاری یەکەمە کۆنگرێسی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاشکرا، گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەبەستێتەوە بە بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP