دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/02/2023

پۆلیسی دهۆك: ئەو ژن و مێردەی کە سێ رۆژ لەمەوبەر سووتان گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژن و مێردەی سێ رۆژ لەمەوبەر بەهۆی گڕگرتنی سوپای ماڵەكەیان لە گوندێكی سنوری قەزای ئامێدی سوتان، ئەمڕۆ هەینی، گیانیان لەدەستدا.

هێمن سلێمانی، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، دڵشاد بەرواری و هاوسەرەكەی  كە سێ رۆژ لەمەوبەر لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا بەڕێژەی لەسەدا 100 سوتابون، ئەمڕۆ هەردوكیان بەهۆی زۆریی رێژەی سوتاوییەكەیان گیانیان لەدەستدا.

شەوی 31ی ئەم مانگە، لە گوندی "کانیکی" سەر بە شارۆچکەی بامەرنێ لە قەزای ئامێدی، بەهۆی گڕگرتنی سوپاوە لە ماڵەكەیان ئەو ژن و پیاوە سوتان. پیاوەكە ناوی دڵشاد رەمەزان بەرواری تەمەن 35 ساڵان و ژنەكەی ناوی بەهیە جەعفەر تەمەن 30 ساڵان بو.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك وتووشیەتی، بەداخەوە ئەو ژن و مێردە كچێكی ساوایان لەدوای خۆیان جێهێشت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP