دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/02/2023

سلێمانی: 3 كەس بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل دەستگیركران

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، سێ كەس بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شارەكە، دەستگیركراون و دەستیش گیراوە بەسەر سێ پارچە چەك، ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەرو ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەڵمەتێكدا توانیویانە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكەن كە فەرمانی گرتنیان هەبوە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی .

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابو لەگەڵ سێ‌ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP