دواین هەواڵ

وەرزش‌

 03/02/2023

میسی: کوڕەکانم پێم دەڵێن سەیری چی دەکەیت ئەی گەمژە!

هەرێم نیوز

 ئەو گفتوگۆیانە دوای یارییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕوویانداوە.  بەڕاستی هیچم لە مێشکدا نەبوو.  پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین بینیبووم کە ڤانگال چی گوتبوو و یەکێک لە هاوڕێکانم نیشانی دام.

 ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕەفتارەکانیان بێزاری کردم، چونکە هەرگیز بێڕێزی بە کەس ناکەم، جا ڕاهێنەر بێت یان یاریزان.  هەرگیز باسی کەس ناکەم.  ئەمەش دڵتەنگی کردم چونکە ڕێزێکی زۆرم بۆی هەبوو.

 کوڕەکانم لە دژی من بەکاری دەهێنن.  هەر کاتێک شتێک ڕوویدا یان شەڕ دەکەن، ئەم ڕستەیە بەکاردەهێنن.  بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لەو ساتەدا گرژییەکە زۆر بوو.  من پێم خۆش نییە خۆم بەم شێوەیە ببینم.  پێم وا نەبوو ئەم دیمەنە ئاوا بڵاو ببێتەوە.

لەو یارییەدا لیۆمیسی سەرکردەی هەڵبژاردەی ئەرجەتین پەناڵتیەکی جێبەجێ کردو گۆڵی تۆمار کرد لە سەر شێوازی خوا ڕۆمان ڕیکێلمی ئاهەنگی گێڕا ،ئەم ئاهەنگ گێڕانە وەڵامێک بو بۆ لویس ڤانگاڵ کاتێک لە یانەی بەرشلۆنە بوو لەگەڵ ڕیکێلمی هاونیشتیمانی میسی کێشەی هەبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP