هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار له وه‌رگرتنی قیستی سوودمه‌ندانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له نرخی بازاڕ كه‌متر هه‌ژماربكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دکتۆر محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لەگەڵ بەشێک لە بانکەکان و یەکێتی وەبەرهێنەران قسەیان کردووە بۆ ئەوەی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پێدانی قیستەکانیاندا بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە زەرەرمەندنەبن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ندانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به نرخی كه‌متر له بازاڕ قیسته‌كانیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د شوكری ئەوەشی خستەڕوو چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه بكه‌نه نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ناجێگیری به‌های دۆلار كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان دروستكردووه.