دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/02/2023

پەیامێک لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە سەبارەت بە کێشەکانی هەرێم و بەغدا

 هەرێم نیوز

لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەنێرێت و داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵ دەکات.

مایکڵ مەکۆڵ، سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی نارد و لەناوەرۆکی نامەکەیدا هاتووە: ئابی ساڵی رابردووش نامەیەکم بۆ ناردی و نیگەرانی خۆم دەربڕی بەرامبەر بەردەوامی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە کاریگەری خراپیان کردووەتە سەر سەقامگیری و گەشەسەندی ئابووری ئەو وڵاتە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه‌: لەبەرامبەر هەرەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆسەر ئەمریکا و عێراق زۆر گرنگە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵ کیشەکان چارەسەر بکەن بەشێوەی لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت.

له‌ نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "حکومەتەکەی سوودانی و حکومەتی هەرێم پابەندی خۆیان بۆ چارەسەری کێشەکانی دەربڕیوە، بەڵام نیگەرانم لەوەی بریارەکەی دادگای باڵای فێدراڵی ئاشتەوایی نێوان هەرێم و بەغدا تێکبدات. ناردنی بەشە بووجەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەهێزە بۆ ئێران لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر عێراق."

مەکۆڵ لە کۆتایی نامەکەیدا داوا لە ئەنتۆنی بلینکن دەکات فشار لە بەرپرسانی هەرێم و بەغدا بكات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP