دواین هەواڵ

عێراق‌

 03/02/2023

لەسەر پرسی دۆلار ئەمریکا و عێراق رێکدەکەون

هەرێم نیوز

گەنجینەی ئەمەریكا و بانكی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە گەیشتنە رێكەوتن، و بەیاننامەی هاوبەش .

لە بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عێراق هاتووە، كە لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریكا لە كۆبوونەوەیەكدا باسمان لە گرنگی هاوئاهەنگی و یارمەتی نێوان گەنجینەی ئەمەریكا و بانكی ناوەندی عێراقی كرد و ئەو میكانیزمانەیش باسی لێوە كرا كە پێویستە بۆ جێگیربوونی نرخی دۆلار و گەڕانەوەی بەهای دیناری عێراقی.

لە بەیاننامەكە زیاتر هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە عێراق دووپات دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەوەی لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەمریکا لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان لە دوێنی گفتوگۆی لەسەر کرا.

گەنجینەی ئەمەریكا ئەوەیشی راگەیاند كە ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش " سەقامگیری نرخی دۆلار و ئابووری عێراق"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP