هەرێم نیوز
توێژەرێکی کورد لێکۆڵینەوەیەکی زانستی
بەناونیشانی "ڕۆڵی هێزە برۆکەرەکان لە پرسی هایدرۆکاربۆنی دەریای سپی
ناوەڕاست و کاریگەری بەسەر قەیرانە ژینگەییەکانەوە؛ کەیسی دەوڵەتانی خزم و قوبرس
وەک نمونەیەک" لە جۆرناڵێکی
ئەکادیمی- جیهانی باوەڕپێکراودا بڵاوکردەوە.
The Role of Power-broking in the
Mediterranean Hydrocarbon Issue and Its Impact on Environmental Crisis—A
Kin-State Case Dimension on Cyprus
توێژەر و ڕۆژنامەوانی ناسراو "بەهرۆز
جەعفەر" لێکؤڵینەوەیەکی لە گۆڤاری "Sustainability" بڵاوکردۆتەوە. ئەم
جۆرناڵە یەکێکە لە پێگە جیهانییە ئاست بەرزە ئەکادیمییەکان و خاوەنی فاکتەری
کاریگەرییە بە ڕادەی (3.88) و سایت سکۆری (5) ە. بە
بڕوای کەسایەتییە ئەکادیمییەکان بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوە لەم جۆرە ناوەندە
زانستییانەدا (6 مانگ بۆ 12 ) مانگی
پێویستە. بارەگای سەرەکی گۆڤارەکە لە شاری "بازل" ی سویسرایە و لە چەند
ناوچەیەکی دیکەی جیهان ئۆفیسیان هەیە.
بەهرۆز جەعفەر، ساڵی (١٩٨٦) لە چەمچەماڵ لە دایک بووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستی پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان؛ تێزی
دکتۆراکەی سەبارەتە بە ئابوریی سیاسیی نەوت و گاز و کاریگەری بەسەر ڕۆژهەڵاتی
دەریای سپی ناوەڕاستەوە لە میانەی سیستەمی هەرێمایەتی و جیهانی نوێدا. ئەو لە
هەمان کاتدا، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پەیمانگەی میدیتریانەیە بۆ توێژینەوەی
هەرێمایەتی، ماوەی شانزە ساڵە لە هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژنامەوان و توێژەر لە سەر
پرسە ناوخۆییەکان، ئاسایشی ووزە، جیۆپۆلەتیکی وزە، ئاسایشی ناوچەییەوە قسە دەکات
و، لێکۆڵینەوەو تێگەیشتنەکانی دەخات ڕوو.
لەم هەوڵەدا، ڕێبازی ئاڵۆزی
ئاسایشی ناوچەیی، تیۆری ئەمنیەتکردن، تیۆری شوێن و قوتابخانەی ماتریالیست بۆ شیکردنەوەی
پەیوەندییەکانی گاز و نەوتی حەوزی دەریای ناوەڕاست لەبەرچاو گیراوە. ئەم تیۆرانە سەرنجیان
خستۆتە سەر لایەنە سیاسی و ئابووری و ئەمنی و جوگرافییەکانی پرسەکە، ئەم توێژینەوەیە
ئەوە پیشان دەدات کە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی یۆنان و تورکیا لە قوبرس وەک دەوڵەتی خزم
بەشدارە لە ئاراستەی سەقامگیری بۆ گەڕان بەدوای گازی هایدرۆکاربۆن و تیشک دەخاتە سەر
هەڕەشەکانی ژینگە.
بۆ بڵاوکردنەوەی هەر لێکۆڵینەوەیەکی زانستی
لەمجۆرە جۆرناڵانەدا چەندین هەلومەرجی قورس هەن پێویستە لێکۆڵینەوەکە پیایدا
تێپەڕبێ، لەوانە پاڵپشتی