هەرێم نیوز
بانکی ناوەندی عێراق یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر پارەی کاش و گواستنەوەی دەرەکی دۆلار بڵاوكرده‌وه.
یه‌كێك له بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، زیادکردنی فرۆشتنی کاشی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ حه‌وت هه‌زار دۆلار لە مانگێکدا بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵن.
هه‌روه‌ها فرۆشتنی دۆلار به مەبەستی گواستنەوەی کەسی لەڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە ( وێستره‌ن یونیه‌ن و مۆنی گرام ) دەبێت بە نرخی فەرمی (1470) دینار بۆ دۆلار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها چه‌ندین رێكاری ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گواستنه‌وه‌ی دراو بۆ ناوخۆی وڵات ده‌ركردووه و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه بانكی ناوه‌ندی چاودێری ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانی گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات.