هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تیکتۆکچی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٢٦ تا ٢٠٢٥/٥/٥ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد، (چوار )تیکتۆکچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکران.
باسی لەوەشکرد، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگە، بەهاوکاری و زانیاری هاوڵاتیان بەردەوامە.