هەرێم نیوز
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، لە ماوەی 2 ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 123 حاڵەتی دەست و پەنجە بڕین تۆمارکران.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “داواکارین لە برایانی قەساب و هاوڵاتیانی خۆمان زۆر وریای بن لە کاتی بەکارهێنانی چەقۆ و ئامێرە تیژەکان لە هەموو کاتێک و بەتایبەتی لەکاتی قوربانی کردن”.
لەبارەی ڕێژەی حاڵەتەکان ئاشکرای دەکات: “لە ماوەی 2 ڕۆژی پشووی جەژنی قوربان بەهۆی قوربانی کردنەوە زیاتر لە ١٢٣ حاڵەتی دەست و پەنجە بڕین و بریندار بوون تۆمار کرا لە پێشوازی نەخۆشخانەکەمان”.