دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا لێکتێگەیشتنەکە پەسەند دەکرێت و موچە دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لە بنەمادا ئەو لێکتێگەیشتنە داواکاری خودی بەغدا بووە و ئێمە قبوڵمان کردووە، هەر بۆیە ئەمڕۆ پەسەند دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 16ی 7ی 2025 ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ  تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا.

هەر ئێوارەی دوێنێ دەقی لێکتێگەیشتنەکە رادەستی بەغدا کرا و ئەمڕۆش کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ پەسەندکردنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP