دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران هەوڵی پڕچەککردنەوەی هێزە بەوەکالەتەکانی دەدات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بە دەستبەسەرداگرتنی چەندین چەکی پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ئەم دەستبەسەرداگرتنانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئێران هەوڵێکی نوێ دەدات بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە بەوەکالەتەکانی.

ئەمەش لە کاتێکدا، لە دوایین پێشهاتەکاندا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی چەکدا گرت، کە بریتی بوون لە مووشەک و پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی سەربازی، کە لەسەر کەشتییەک شاردرابووەوە، کە لە ژێر ناوی بارێکی فێنککەرەوەی گازیدا شاردرازووەوە؛ بارەکە کێشی 750 تۆن بوو، بە وتەی سوپای ئەمریکا گەورەترین باری چەکی ئێرانییە کە تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە.

لە هەمان کاتدا حکومەتی نوێی سوریا ڕایگەیاند کە دەستیان بەسەر چەند بارێکی چەکدا گرتووە لەوانە موشەکەکانی گراد لە سنوورەکانیدا و سوپای لوبنان مووشەکی دژە تانکی دروستکراوی ڕووسیای لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دۆزیوەتەوە؛ ئەو چەکانەی کە حیزبوڵڵا بەکاری دەهێنن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی لە هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور کردووە و، نووسیویەتی هەوڵەکانی ئێران بۆ دووبارە دابینکردنەوەی چەک پێدەچێت بەرهەمی هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP