هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بەهۆی "دۆخی هەستیاری وڵات" و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێی لەسەرتاسەری وڵات‌دا ڕاگەیاند.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ئاگربەستی دەستبەجێ و گشتگیری لە سوەیدا راگەیاند، هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دەستیان بە بڵابوونەوە كردووە لەو شارە.
سەرۆکایەتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی ئاگربەستەکە بن و، دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕو پێكدادان لە هەموو ناوچەکان بهێنن.
هۆشدارییشدا لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک لە ئاگربەستەکەو، بە پێشێلکردنی سەروەری سوریا ناویبرد.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە بڵاوبونەوە كردووە لە سوەیدا، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و كۆتایهێنان بە پشێوی.
بەپێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەدوای سەرهەڵدانی توندوتیژییەكان لە پارێزگای سوەیدای دروزنشین لە باشوری سوریا (718) کەس كوژراون.
باس له‌وه ده‌كرێ پێكهاته‌ی درووزی زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و بۆ جاری دووه‌م بێڕێزی به گه‌وره پیاوانیان كراوه، ئه‌شكه‌نجه دراون و ته‌نانه‌ت زۆر دڕندانه هه‌وڵی كوشتن‌یان دراوه. به‌شێك له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌و راستییانه ده‌سه‌لمێنن.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و تاوانه مرۆییانه و رووداوانه له كاتێكدان كه رۆژی پێنجشه‌م بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له وتارێكدا پشتگیریی خۆی بۆ درووزییه‌كان راگه‌یاندبوو و گوتبووی، ده‌یانپارێزێت و هاوكات پێداگریی له‌وه كردبوو كه له جۆلانه‌وه تا چیای درووز ده‌بێت له چه‌ك داماڵڕابێت.
ئه‌و ته‌نانه‌ت چیرۆكی ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه رێبه‌ری درووزییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندیی پێوه كردووه و پێی گوتووه، له هۆلۆكۆست داوای یارمه‌تیتان كرد كه‌س نه‌بوو فریاتان بكه‌وێت، ئێسته گه‌لی ئێمه جینۆساید ده‌كرێت، فریامان بكه‌وه و نه‌ته‌نیاهۆیش له وه‌ڵامدا پێی گوتبوو حه‌ق به ئێوه‌یه و فریاتان ده‌كه‌وم.
ژماره‌ی درووزییه‌كان له دنیادا ملیۆنێك تا دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێن و زۆربه‌یان له باشووری سووریا ده‌ژین، ئه‌وانی تریشیان به‌سه‌ر ئیسرائیل و لبنان و ئوردندا دابه‌ش بوون، له سووریا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س و له لبنان ژماره‌یان ده‌گاته 400 هه‌زار كه‌س، له ئوردنیش نزیكه‌ی 32 هه‌زار كه‌سن. به‌پێی ئاماره‌كانی 2019 ژماره‌ی درووزییه‌كان 1.6%ی دانیشتووانی ئیسرائیل پێكده‌هێنن و له‌و وڵاته 143 هه‌زار درووزی ده‌ژین. ئه‌وان له ئیسرائیل پێگه‌ی به‌هێزیان هه‌یه و چوونه‌ته ناو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و سوپا و ئاسایشه‌وه.
درووزییه‌كان ئاینێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به درێژایی مێژوو هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنیان له‌سه‌ر بووه، هاوشێوه‌ی كورد نه‌هامه‌تی و سته‌مێكی زۆریان لێ كراوه، گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به كافریان ده‌زانن و رژاندنی خوێنیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سووریای نوێ‌دا، زیاتر له جاران هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و پێوه‌ندییه پته‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی درووزیی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسرائیلیان هه‌یه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان له ئیسرائیل هه‌بووه بیانپارێزێت.