دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: هەر سێ وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەنێو برد

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سێ وێستگە ئەتۆمی ئێرانیان لەنێوبردووە و ساڵانێکی زۆی دەوێت بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە تەنیا یەکێک لە سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکادا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترو سۆشیالدا نووسیویەتی هەر سێ سایتەکە "بەتەواوی لەناوچوون و/یان سڕاونەتەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە، کە گەڕاندنەوەی ئەو دامەزراوانە بۆ باری پێشوو “ساڵانێکی زۆری دەوێت” و وتیشی، ئێران لە شوێنی دیکە وێستگەی ئەتۆمی بنیات بنێت نەوەک کۆنەکان نۆژەن بکاتەوە.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنێکی نوێی ئەمریکا، تەنیا یەکێک لە سێ شوێنی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران کە مانگی ڕابردوو هێرشی کرایە سەر، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و چالاکییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو پەککەوتووە.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنێکی نوێی هەواڵگری ڕایگەیاندووە، کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنی فۆردۆ کە لە قووڵایی چیاکەدا نێژراوە، زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP