هەرێم نیوز
شازادە وەلید بن تەڵاڵ (ناسراو بە شازادە نوستووەکە) دوای ئەوەی لە ساڵی 2005 توشی رووداوی هاتووچۆبوو، بۆماوەی 20 ساڵ لە بێهۆشیدا بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دادگای شاهانەی سعودیە، شازادەی سعودیە وەلید بن خالید بن تەڵاڵ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: " شازادە وەلید بن خالید بن تەڵاڵ بن عەبدولعەزیز ئال سعود کۆچی دوایی کرد، سبەی یەکشەممە ٢٥ی ١ی ساڵی ١٤٤٧ی کۆچی، دوای نوێژی عەسر لە مزگەوتی ئیمام تورکی بن عەبدوڵڵا لە ڕیاز، نوێژی پرسەی بۆ دەکرێت، خوای گەورە لێی خۆش بێت، و جێگەیەکی پێ ببەخشێت لە... باخچە فراوانەکانی. ئێمە سەر بە خوداین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٠٥دا شازادە وەلید بن خالد بن تەڵاڵ توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت کە لەو کاتەدا لە کۆلێژی سەربازی دەیخوێند، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەکەوێتە قۆناغی بێهۆشییەوە، لەو کاتەوە نازناوی "شازادە نوستووەکە"ی لێنراوە، ئەگەرچی لەکاتی ڕزگارکردنی ژیانیدا سێ پزیشکی ئەمریکی و پزیشکێکی ئیسپانی هەوڵیانداوە خوێنبەربوونەکەی مێشکی بوەستێنن، لەو کارەدا سەرکەوتووبوون بەڵام بە بێهۆشی ماوەیەوە و دواجار ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.