دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ جاری سێیەم ئەحمەدی جەننەتی بۆ یەکێک لە باڵاترین پۆستەکانی دەسەڵاتی ئێران هەڵبژێردرایەوە

هەرێم نیوز

ئەحمەد جەننەتی ته‌مه‌ن 98 ساڵ جارێكى ديكه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ كرايه‌وه‌ به‌ بەڕێوبەری ئەنجومەنی چاودێری كۆمارى ئيسلامى ئێران.

ئەمڕۆ شەممە، 19ی 7ی 2025، لە یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی چاودێری، ئەحمەد جەننەتی بۆ جاری سێیەم بە كۆی دەنگ بوو بە بەڕێوبەری ئەنجومەنی چاودێری ئێران.

سێ ساڵی لەمەوپێش عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، بە فەرمانێك پۆستی جەننەتی تەمەن 98 ساڵی وەك فەقیھ بۆ ئەنجومەنی چاودێری درێژكردەوە و ئەمڕۆش بە كۆی دەنگ سەرۆكایەتی ئەو پۆستەی وەرگرتەوە.

ئەنجومەنی چاودێری، یاساكانی پەرلەمان بەر لە جێبەجێ بوونیان ھەڵدەسەنگێنێ و مافی ئەوەیە ھەیە یاسایەك ھەڵوەشێنێتەوە.

ھاوكات شیاويى پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستەكانی ئێران لە لایەن ئەو ئەنجومەنەوە دیاری دەكرێت.

ئەنجومەنی چاودێری 12 ئەندامی ھەیە كە 6 لەوان فەقیھن و بە فەرمانی عەلی خامنەیی پۆستەكانیان دیاری دەكرێن.

ئەحمەدی جەننەتی لەدایکبووی ساڵی 1927ە و بەتەمەنترین پیاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP