هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، له ڕێورهسمێكدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر كردهوه.
له ڕێورهسمهكهدا سهرۆكی حكوومهت گوتارێكی گرنگی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، زۆر خۆشحاڵم جارێكی تر لێرە لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویستین بۆ كردنەوەی بەشی یەكەمی پرۆژەیەكی زۆر ستراتیژی و گەورە، ئەویش پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوە بۆ شاری هەولێر.
سهرۆكی حكوومهت ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: "داوام لە خوشك و برا خۆشەویستەكانمە لە شاری هەولێر كە ئەوانیش ئەركی خۆیان بەجێ بهێنن، تكاتان لێ دەكەم ئیسراف لە بەكارهێنانی ئاو مەكەن، ئاو چەندی زۆر بێت، دەستی پێوە بگرن، پێویستیمان پێی دەبێت."
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەستمان بەوەکرد کە کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین گرفتی بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دروستکردووە بەهۆی ئەوەی ئاوی پێویستی خواردنەوەیان بە دەست ناگات، هەر بۆیە دەستمان کرد بە دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییانە و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پێویست بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمئاوی پڕۆژەیەکی لەمشێوەیە پێویست بوو، بەشی یەکەمی ئەم پڕۆژەکەش لەماوەیەکی پێوانەیدا و بە بەرزترین کوالێتی تەواوکراوە.
ئەوەشی خستەروو: هەندێک لایەن هەن دەڵێن داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چی لێدەکرێت و لەچی خەرج دەکرێت؟، ئێمە بەکردنەوەی پڕۆژەی لەمشێوەیە وەڵامیان دەدەینەوە و داهاتی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت و ئەرکی ئێمەیە ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ هاونیشتمانیانمان جێبەجێی بکەین.