دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هاکان فیدان سەردانی عێراق دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سبەینێ یەکشەممە سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆببێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق "وەزیری دەرەوەی تورکیا سبەی یەکشەممە  بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت."

چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا تاوتوێی گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانە بکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدیهاتوون لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و ناوچەکە.

سەردانە لەناکاوەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی خێرا لو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سوریا ڕوده‌ده‌ن، هاوکات لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) سەبارەت بە گواستنەوەی هێزه‌كانی لە خاکی تورکیاوە بۆ چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP