دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

عەزیز ئەحمەد: لە ئێستادا نزیکەی 70%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون

هەرێم نیوز 

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا نزیکەی 70%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون، دەشڵێت، بەنیازین تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای بێ پچڕان بگەیەنینە هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: بۆ ئاگاداریتان، ئێستا نزیکەی 70%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای بێ پچڕان بگەیەنێتە هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندبوونە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی دابوو، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەر دوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی

هەروەها، نزیکەی 3,700 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 50%ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP