دواین هەواڵ

عێراق‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق

هەرێم نیوز 

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریكا وتی جوڵەی سەربازیمان دەبێت لە ناوچەكە، دەشڵێت، " هۆشداریدا لە ئەگەری تێوەگلانی گروپە چەكدارەكانی عێراق و  ئەمە دوا هۆشدارییەو ئێوە دەزانن ئەم ئیدارەیە چۆن وڵامدەداتەوە". 


سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئاشكرایدەكات، وەزیری بەرگری ئەمریكا پەیوەندی پێوەكردووەو باسی لەو ئۆپراسراسیۆنانە كردووە سوپای ئەمریكا لە ناوچەكە ئەنجامیدەدات و هۆشداری داوە لە ئەگەری دەستوەردانی گروپە چەكدارەكان عێراق.

عەباسى لە چاوپێكەوتێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: نزیکەی دە رۆژ لەمەوبەر بەرپرسی کاروبارەكانی ئەمریکا لە عێراق پەیوەندی پێوەكردم و وتی، پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات، پەیوەندییەکە پەیامێکی واشنتۆن بۆ بەغداد سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریكا لە ناوچەکە و هۆشداریدان لە ئەگەری تێوەگلانی گرەپە چەكدارەكانی عێراق، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

عەباسی باسی لەوەشكردووە: پەیوەندییەکە نزیکەی ١١ بۆ ١٢ خولەکی خایاندووە و تیادا جەختی لەوەكراوەتەوە ئیدارەی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکانی لە لایەنی سوری بەردەوامە، لەگەڵ هۆشداریدان لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک.

وتيشى: پەیامەکە زیاتر لە نزیكبوو ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی و هیگسێت بەوە كۆتایی بە قسەكانی هێناوە، كە ئەمە دوا هۆشدارییەو ئێوەیە زۆر باش دەزانن کە ئیدارەی ئێستا چۆن وەڵام دەداتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP