دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

هێرشی سەر کۆرمۆر پەیامێکی نەگەشتووی نەبەکام

هەرێم نیوز

کەرتی وزە لە کوردستان یەکێکە لەو کایەئابوورییانەی کە بووەتە پایەیەکی سەرەکی بوون و مانەوەو سەروەریی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە نەیارەکانی کوردستان هەمیشە چاویان لەسەری بووە، بەشێوەیەک هەرکات هەلێک هاتبێتە پێشەوە لێی دراوە، هێرشی کراوەتەسەر، لەمپەری گەورەی بۆ دروستکراوە، دووایین هێرشیش نیشاندەری ئەوڕاستییانە
کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند هێرشەکە لە ڕێی مووشەکەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی عەمبارکردنی غازی شلی کردووەتەئامانج و لێکەوتەکانی هێرشەکەش بریتی بوو لە ئاگرتێبەربوونی عەمبارێکی  نەوت و بەو هۆیەوە کاریگەریی  لەسەر کارەبای بەشێک لە کوردستان بووە.

وەزارەتی کارەبای عێراقیش ڕایگەیاند بە هۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە 1200 مێگاوات کارەبا لەدەستدراوە  کە ئەمەش بووە هۆی بڕینی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

زۆرینەی لایەنەکان ئەم هێرشەیان وەک کارێکی تیرۆریستی وەسفکردوە ئەم هێرشەکەیان وەک تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و پەرەسەندنێکی مەترسیدار ناساندووە،سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هێرشی سەر كێڵگەی کۆرمۆر و ئاشکراکردنی بكەرانی ئەو هێرشە بکرێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە خێرایی هێرشەکەیان مەحکومکرد و دواتریش جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی یەکێتیش پەیامی خۆیان بڵاوکردەوە، هەرچەندە ئەم بابەتە بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان و بەشێک لە میدیاکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری کوردستانیش لەو پیلاوە گلان و هێرشی ناڕەوایان کردە سەریەک، بەتایبەت لە دەستی دووی میدیاکانیانەوە، بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر هەڵوێستی فەرمی هەردوو لایەن نەبووە.

 لەو میانەیەشدا یەکێتیی ئەورووپا ئەم هێرشەی سەرکۆنە کردووە  لەبەر ئەوەی کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ژیانی ڕۆژانەی .هاوڵاتیان بەتایبەت لە بواری دابینکردنی کارەبادا.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیش بابەتەکەی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان.،بەڵام بەشێکی دیکە لە لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن بە مووشەک هێرشکراوەتە سەری نەک درۆن.

لەلایەکی تریشەوەهێرشی سەر کۆرومۆر و بێدەنگی هێرشبەرەکان جێی سەرسوڕمانە، ئەگەر بڕیاربێت ئەمهێرشە پەیامێک بێت بۆ هەرێمی کوردستان چونکە هەر لایەک هێرشەکەی ئەنجام دابێت و بیەوێ لەڕێگەی ئەو هێرشەوە پەیامی خۆی بگەیەنێت، گەر خۆی نەکاتە خاوەنی هێرشەکە پەیامەکەی ناگات یاخود پەیامێکی لاواز دەبێت هەربۆیە پێدەچێت هێرشێکی تێکدەرانە بێت و لەم سەروو بەندی پێکهێنانی حکومەت و  گۆڕانکارییانەی عێراقدا بۆ ئەوە بێت نەتوانرێت بە ئاسوودەیی کارەکان ئەنجام بدرێن.

هەرچەندە تا ئێستا کەس خۆی نەکردووەتە خاوەنی هێرشەکە، بەڵام لەنێۆ تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان چەندین لایەنی فەرمی و  نافەرمی ناوخۆیی و هەرێمی تاوانبار دەکرێن، بەڵام هیچیان پشتڕاست نەکراونەتەوە، ئەوانەشی کە هێزێکی ناوخۆیی کوردستان تاوانبار دەکەن بۆ ئەوەیە کە یەکڕیزیی کورد تێکبدرێت، چوون بەهێزی کورد لە یەکبوونیدایە.بەتایبەتی لە بەغداد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP