دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

دابەشکردنی موچە بەردەوامە

هەرێم نیوز

دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بەردەوامە و بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ، دەستەی دەستپاکیی و وەبەرهێنان و ژینگە و مین ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ، خاونەپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردن.

هەروەها دارایی و ئابوریی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتتوگوزار، و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، لەگەڵ، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فیاوکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم دابەشدەکرێت.

بەیانیش کە دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە ، دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش، دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ تا ئێوارە زۆرینەی بانکەکان پارەیان تێدانەبوو بۆیە بەشێکی زۆر لە موچەخۆران موچەکانیان وەرنەگرت و لەمڕۆدوا وەریدەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP