هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر زنجیرەیەک گۆڕانکاریی کارگێڕی لە سنوری پارێزگاکە ڕاگەیاند، کە گۆڕانکاری لە پۆستی قایمقامی هەردوو قەزای شەقڵاوە و پیرمام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی بەحرکە و رزگاری دەگرێتەوە.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قاییمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو كوێستان ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای خه‌بات به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر باسی له گرنگی گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كان كرد و كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ نوێبوونه‌وه و به‌خشینی گڕوتینی زیاتر له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئیدارییه‌كان. دواتر پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كرد كه گۆرانكاریه‌كان ده‌یانگریته‌وه و ئاماژه‌ی به خاڵه ئه‌رێنیه‌كانیاندا كه له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان به دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌راندووه، هاوكات رێنمایی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی جێگۆركێان پێ كراوه له‌وه‌ی پێویسته به رێنمایی و پاڵپشت به یاسا به‌رده‌سته‌كان كاروباره‌كانی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م: خانه‌نشینكردنی به‌ڕێز حامد مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین له پۆستی قایمقامی قه‌زای پیرمام و دانانی به‌ڕێز كاروان كه‌ریم خان وه‌ك قایمقامی قه‌زاكه به وه‌كاله‌ت.
دووه‌م: دانانی سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وه‌ك قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه.
سێیه‌م: به‌خشینی تۆڵه مه‌هدی خۆشناو له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی به‌حركه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی به‌حركه به وه‌كاله‌ت.
چواره‌م: به‌خشینی رابه‌ر ساڵح شێره له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی رزگاری به وه‌كاله‌ت .
جێی باسه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی حامید مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین كرا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوون و خزمه‌تكردنی له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌وانه كرد كه ئه‌ركی نوێی ئیداریان پێ راسپێردراوه .