دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت كرێی وانەبێژی بۆ دوو هێندە زیاد دەكرێ

هەرێم نیوز

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، مەسرور  بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی لەسەر زیادكردنی پارەی وانەبێژان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "سوپاس بۆ جەنابی سەرۆك وەزیران، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان، ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە 2 هەزار دینارەوە بۆ 4 هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن کە لە سەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانەگوتنەوە، واتا لە سەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە."

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەکرێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی ڕێنوێنی بۆ دەردەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP