دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: ئیدانەی هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی غاز له هەرێمی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەرچەشنە هێرشێک بۆ سەر کێڵگە غازییەکان لە هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات، دەشڵێت: پشتیوانی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکەین، کە ئامانجیان هاوکاری و دەستەبەرکردنی ئاسایشە لە سنوورەکان.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشى سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا ڕایگەیاند، ئێران به تەواوی ئیدانەی هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی غاز له هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئێران پشتیوانی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکات، کە ئامانجیان هاوکاری لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنوورەکاندا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوى 26ی مانگى ڕابردوو لە ڕێگەى مووشەکەوە هێرشكرایە سەر کێڵگەى بەرهەمێنانى غازى کۆرمۆر، کە بەهۆیەوە سێ ڕۆژ كارەبا لە بەشێکى زۆرى هەرێمى کوردستان کوژایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP