هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، لە ڕێگەی ئەمیر بارام، بەڕێوەبەری گشتییەوە، ڕایگەیاندووە کە پەلە دەکەن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان بۆ ئامادەسازیی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لەگەڵ ئێران.
ئەمیر بارام هۆشداریدا کە کۆکردنەوەی خێرای توانا مووشەکییە بالیستییەکان و بەرگرییە هەواییەکانی ئێران پێویستە ئیسرائیل بۆ قۆناغی نوێی شەڕ ئامادە بکات، چونکە بەهۆی ئایدیۆلۆژیای توندڕەوانەوە هەموو بەرەکانی شەڕ کراوەن.
لە گرنگترین تەکنەلۆژیا نوێیەکان کە کاری لەسەر دەکرێت، بریتییە لە تەواوکردنی سیستەمی لێزەری (Iron Beam)، کە خەرجییەکانی بەرگری کەم دەکاتەوە و بە خێرایی ڕووبەڕووی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتەوە.
هەروەها، سوپای ئیسرائیل زیرەکی دەستکرد (AI) بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی خێرای داتا و دیاریکردنی ئامانجەکان، بەمەش ئیسرائیل دەیەوێت توانای خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە فرە-بەرەییەکان (لەلایەن ئێران و گرووپە نزیکەکانی) بپارێزێت و قەڵای تەکنەلۆژی خۆی بەسەر دوژمنانیدا بپارێزێت.