دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت

هەرێم نیوز

دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و لیستی مووچەی مانگی 10ش لە بەغدایە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی 9 بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان-لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانە، ئەمڕۆ کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دێت .

لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنی مووچەی مانگی 10 دەکەن و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP