دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

دانە غاز ڕوونکردنەوە لەبارەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەدات

هەرێم نیوز

کۆمپانیای 'دانە غاز' ڕەتیدەکاتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردبێت. 

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو بابەتەی كە رۆژی 1ی كانونی دووەمی 2025 لە رۆژنامەی (ئەلمۆنیتۆر) بڵاوبوەتەوە، بانگەشەی ناڕاست و چەواشەكارانەی تێدایە.
رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێكی عێراقییەوە بڵاویكردوەتەوە گوایا" محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێباك بووەو داوای راگرتنی بەرهەمهێنانی غازی كردووە لە كێڵگەی كۆرمۆر"، بەڵام كۆمپانیای (دانەغاز) لە بەیاننامەكەی ئەمڕۆیدا باسلەوە دەكات" سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕوونی جەختی لەسەر بایەخی پەلەكردن كردووە لە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازو، دوای تەواوبوونی هەموو هەڵسەنگاندنە هونەرییەكان و رێكار پێویستەكانی سەلامەتی، پرۆسەی بەرهەمهێنان دەستیپێكردوەتەوە".

لەمەش زیاتر، كۆمپانیا ئیماراتییەكە ستایشی سەرۆك وەزیران و حكومەتی عێراق دەكات بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەكانیان لە لایەنی ئەمنی و ئەو سەردانە بەپەلەی كە گەورە بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كردویانە بۆ كێڵگەكە، ئەمە جگە لە پابەندبوونیان بە دەركردنی خێرای راپۆرتی لێكۆڵینەوەو چاودێریی پێویست.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێگەی هەواڵی 'ئەلمۆنیتەر' لە ڕاپۆرتێکدا، لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە: "تووشی شۆک بووین لە بێباکیی سوودانی، کە داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە، بێنە بەرچاوەکانت دۆخمان چۆن دەبوو، ئەگەر ئەو بە ئامانجەکەی خۆی بگەیشتایە؟ ئەو دەیویست هەرێمی کوردستان لە تاریکیدا بهێڵێتەوە."

نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەم، هێرش کرایە سەر كێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، لە پارێزگای سلێمانی. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP