دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ( ٣ و ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 

ئەوەش هاتووە، هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP