هەرێم نیوز
یەکەی سوتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، سبەینێ شەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2025 لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەشدەکرێت.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەکیش تاوەکو ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، "بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە نرخی 104 هەزار دینار بەهاوڵاتییان دەدرێت".