دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی راگرت

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی دارایی ژمارە (18)ی ساڵی 2025ی تایبەت بە خەرجییەکانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ركرد و ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی راگرت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ڕێنوێنیی دارایی ژمارە (18) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە خەرجییەكانی داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەركرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیار درا بە راگرتنی سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی KFMS لە ئەمڕۆوە تا كردنەوەی خەرجی ساڵی دارایی 2026، هەروەها راگرتنی گشت خەرجییەكان جگە لە خەرجی مووچە و پێشینەی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.

لە بڕیارەكەدا هاتووە كە خەرجی تەمویلی پڕۆژەكانی پارێزگاكان ناگرێتەوە، هەروەها ئەو نووسراوانەی رەزامەندیی خەرجكردنیان هەیە، لە ساڵی نوێ‌ خەرج دەكرێن.

تەواوی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP