هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "بڕی 233 ملیار و 999 ملیۆن دینار، وەک گوژمەی حەوتەمی جوتیارانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی".
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی 12ی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بڕی 233 ملیار و 999 ملیۆن و 993 هەزار و 760 دیناری گوژمەی حەوتەمی جووتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش بۆ پێدانی ئەو پارەیەیە کە قەرزی جووتیارانە لای وەزارەت بۆ وەرزی کشتوکاڵی 2025، بەروبوومی گەنم و برنجی خۆیان خستووەتە بازاڕەوە".
رۆژى 6ـی 10ی 2025، قیستی شەشەمى پارهى جوتیاران كە بڕهكهی 500 ملیار دینار بوو، لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە خەرجکرا.