هەرێم نیوز
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە رۆژی چوارشەممە دەکاتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن. هاوکات لە دوکان و شارباژێریش پشوو راگەیەندرا.
پەروەدەی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، پاش ڕاوێژ لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، سبەینی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰/ ۱۲/ ۲۰۲۵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووی فەرمیە.
هاوکات پەروەردەی دووکان و شارباژێڕیش رایانگەیاند، بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەوا لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ و پەروەردەی دووکان سبەینێ چوارشەممە کرایە پشووی فەرمی.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشەوا هەورامانى وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، دەسەڵاتى پشوومان داوەتە دەست پارێزگارو ئیدارەسەربەخۆکان و تەنانەت فرۆکەخانەکانیش، وەزیرى ناوخۆ دەسەڵاتى داوەتە دەستى خۆیان چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و لەهەموو حاڵەتێکدا لەدەست خۆیاندایە.