هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانی وەکو زۆرێک لە پەروەردەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوای سبەی کرد بە پشوو.
نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داواو داخوازی کەسوکاری خوێندکاران. دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی چوار شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە هەڵەبجە، چەمچەماڵ، دوکان، شارەزوور و پێنجوێنیش پشوویان راگەیاندووە.
پێشەوا هەورامانى وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، دەسەڵاتى پشوومان داوەتە دەست پارێزگارو ئیدارەسەربەخۆکان و تەنانەت فرۆکەخانەکانیش، وەزیرى ناوخۆ دەسەڵاتى داوەتە دەستى خۆیان چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و لەهەموو حاڵەتێکدا لەدەست خۆیاندایە.