دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی شارەدێی شۆڕش دەکەم

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە دەڵێت: و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.

هەر لە پەیامەکەدا روونیکردووەتەوە: وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP