هەرێم نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئاشکرای دەکات، ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم و بەغدا بۆ سێ مانگ درێژ کراوەتەوە و چارەنووسی کۆتایی بەستراوەتەوە بە "پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق"، هاوکات ئاماری ڕۆژانەی بەرهەمهێنانیش دەخاتە ڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) ڕایگەیاند، بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەی نوێ لە عێراق، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە و تا 31ی ئاداری 2026 درێژ کراوەتەوە.
وەزیرەکە ڕوونی کردەوە، ئەم درێژکردنەوەیە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە نایەت و پڕۆسەی هەناردەکردن بەردەوام دەبێت، بەڵام چارەنووسی کۆتایی پەیوەستە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەسەندکردنی یاسای بودجە.
سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان، کەمال محەمەد ئاشکرای کرد: "ڕۆژانە نزیکەی 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت، کە 50 هەزاری بۆ ناوخۆیە و ئەوەی دەمێنێتەوە لە ڕێگەی (سۆمۆ)وە هەناردە دەکرێت."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، کۆمپانیای "Wood Mackenzie"ی بەریتانی خەریکی هەڵسەنگاندنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمە و بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژدا ڕاپۆرتی خۆی تەواو بکات.