دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/04/2021

ئاسایشی سلێمانی، لەسەر هەڵمەتی دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازكان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

هەرێم نیوز
شەوی رابردو هەڵمەتێكی دەستگیركردنی كەسانی هاوڕەگەزخواز لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو، چەندین كەسیش دەستگیركران و ئاسایشی سلێمانیش لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت:"لەسەر داواكاری هاوڵاتیان هەڵمەتەكەیان ئەنجامداوە" .

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە رونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد:"شەوی رابردو هێزەكانمان هەڵمەتێكیان دەستپێكردوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لەیەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەرداوای زۆرێك لە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كەدیاردەكەی تێدابوو  ببوە هۆكاری بێزاركردنیان".

لەرونكردنەوەكەدا هێماش بۆئەوەكراوە،هەڵمەتەكە بۆ بنبڕكردنی دیاردەی لەشفرۆشی بوە و ئامانج لێی هیچ چین ون و توێژێكی تر نەبوە.

دەقی رونكردنەوەكەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی:

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP