دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13/11/2021

وەستا حەسەن: تائێستا نازانم سكاڵا لەكێ‌ تۆماربكەم

هەرێم نیوز

وەستا حەسەن، بەرپرسی پێوشی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ژەهر خوارد كراوم بەهەمان ئەو ماددە ژەهرەی كەبافڵ تاڵەبانی و مەلابەختیاری پێ ژەهرخراد كراوە. وتیشی،" گومانم لەكەس نییەو ناشزانم سكاڵا لەكێ‌ تۆمار بكەم".

ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی پێشوازی لەمەلابەختیار، حه‌سه‌ن نوری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و بەرپرسی پێشوی ئاسایش له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،"بارودۆخم باشە، ئەو ماددەیەی كە لە لەشمدا بو رێژەكەی كەم بو، رێژەكەی زۆر نەبو بەو ئاستەی كاریگەری هەبێت لەسەر ژیانم."

ئاشكراشیكرد،"بەپێی پشكنینەكانی ئەڵمانیا ئەو ماددەیەی پێی ژەهر خوارد كراوم  ماددەی جیوەیە  كە ئەوەش "هەمان ئەو ماددەیە" بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیاری پێ ژەهراویكراوە.

دەشڵێت:"گومانم لە كەس نییە. هەر كاتێك گومانم لە هەر كەسێك هەبو سكاڵای لەسەر تۆماردەكەم و ئێستا بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP