دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/05/2023

ئەوخۆراكە گرنگانەی کە تووشبووانی نەخۆشانی شەكرە دەبێت بیخۆن

ئا: دەریا

چین ...

١- سەوزە رەنگ تێرەكان، تەماتە، بڕۆكلی، قەڕنابیت و میوە سەوزەكانیش وەكو خیار، ترۆزی، زەیتون و كیوی.

٢-بۆ چێشت هەموو شلەكان جگە لە شلەی پەتاتە و قەیسی شیرین.

٣-پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵە وەكو فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، نۆك و شۆفان.

٤-چەرەسەكان.

٥-شیرەمەنییەكان ماست، شیر و پەنیری كەم چەوری.

-هێلكە

٦-ماسی و سنگی مریشك

٧-نانی جۆ، برنجی بۆر، بە رێژەیەكی كەم.

خراپترین خۆراكەكان بۆ تووشبووانی شەكرەش ئەمانەن:

١-هەموو خواردنە سور كراوەكان و كەباب

٢-خواردنە خێراكان بە هەموویانەوە وەك لەفە، بەرگر، پاستا، پیتزا، لازانیا و نۆدڵز…هتد.

٣-پەنیر و ماست و شیری چەور

٤-هەموو بەرهەمە شیرینیەمەنییەكان

٥-هەموو خواردنەوە گازییەكان

٦-چاو و قاوە و نیسكافەی بە شەكر

٧-خواردنە لە قوتو نراوەكان

٨-پەتاتە، برنجی سپی و نانی سپی.

٩-میوە شیرینەكان وەك ترێ، هەنجیر، خورما، كاڵەك و شوتی و…هتد.

بەھیوام ھەموولایەک لەش ساغبن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP