دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ڕێگای دەشتی کۆیە داخرا

هەرێم نیوز

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش لەسەر ڕێگای دەشتی کۆیە (کلکە سماقە) ڕێگاکە داخرا.

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند؛ ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ بەیانی ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵ کردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماقە کەلە ئەنجامدا بوە هۆی داخستنی ڕێگاکە لەڕوی شوفێران.

ئەوەشی خستەڕوو،  ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕیگاکەن و دوای پاک کردنەوەو شوشتنی ڕێگاکە دووبارە ڕێگاکە بەڕوی شوفێراندا دە کرێتەوە.

دەشڵێت، داوا لە شوفێران دەکەین ئارام بگرن، بە هیوای سەلامەتی بۆهەمووان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP