دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک کۆمارى تورکیا گەیشتە بەغداى پایتەختى عێراق و یەکەم دیدارى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق دەبێت و بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ سەردانی هەولێر بکات لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی کۆبێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزیرانی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بابەتەکانی وزە، ئاو، ئەمنی بازرگانی باس بکات. 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە 21ی 4 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، زیاتر لە 20 رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێن. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای 13 ساڵ، بۆ یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەرۆغان سەردانی عێراق دەکات، کە دواین سەردانی وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی عێراقی کردووە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP